که گه‌یشتم ژماره‌که‌م گرت
ئه‌لۆ سه‌لام
سه‌لام گوڵم باشی؟ چه‌نده بیرتم ده‌کرد
باشم گیانم ئه‌تۆ باشی؟منیش زۆر زۆر
به‌ڕاستی؟
ئه‌ها به‌ڕاستی
باوه‌ڕ که دڵۆپه چه‌ند ڕۆژه نانم نه‌خواردووه،نازانم هه‌ستم ده‌کرد به ته‌واوی له ده‌ستم دایت
ئه‌منیش به‌خۆدای
دایکت چۆنه؟
باشه ئه‌ویش باشه
باران بوو به فریشته‌ی نیجاتم،به‌ڵام ده‌زانی دڵۆپه ئه‌م ماوه‌یه باش بوو که قسه‌مان نه‌بوو ده‌زانی بۆ چی؟
نه له به‌ر چ؟
له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاوا زانیم به‌ڕاستی خۆشم ده‌وێی یان هه‌وه‌سه،به‌ڵام زانیم که من تۆم خۆش ده‌وێ بۆ ژیان،ده‌مه‌وێ بێم بتبینم
به‌ڕاستی؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ واو باوه‌ڕ ناکه‌م ،ئه‌ی دایکم؟
با من تۆ ببینم دوای له سه‌ر ئه‌م باسانه‌ش قسه ده‌که‌ین
بێستون خۆشم ده‌وێی
ئه‌مه یه‌که‌مین جار بوو که وام پێده‌گووت،خۆشی سه‌رسام ببوو،هێنده‌م گووت و ته‌له‌فۆنه‌که‌م به‌ست نه‌مده‌ویست هیچی دیکه بڵێم یان هیچی که له‌و کاته‌دا ببیسم.خۆشحال به‌ره‌و ماڵه‌وه که‌وتمه ڕێ...که چوومه‌وه هه‌زاران خه‌یاڵم هه‌بوو ،ده‌یبینم قسه‌ی له گه‌ڵ ده‌که‌م ،هه‌ست به بوونی ده‌که‌م،وای خۆدایا ئه‌مه خه‌ون نیه؟سه‌راب نیه؟ شتێکی سه‌یرتان بۆ بڵێم که له‌م کاته‌دا SMS بۆ هات ،بێستون بوو نووسی بووی
*ئه‌گه‌ر دونیا هه‌مووی گووڵ بێ ،گوڵه‌ک ته‌نیا به‌س هی منه،گوێ ناده‌م له قسه‌ی خه‌لکی ماده‌م گوڵم به دڵی منه*،هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ی کاتێک بۆ من نووسی 2 ساڵ به‌ر له‌وه‌ی عه‌تا قه‌ره‌داخی بیکا با گۆرانی ،بۆیه به سه‌یری ده‌زانم و به گۆرانی خۆمی ده‌زانم.که خوێندمه‌وه هه‌ستم ده‌کرد هه‌موو جه‌سته‌م ده‌فڕی،هه‌ستێکی زۆر خۆش بوو زانیم به‌ڕاستی من ئه‌و کوڕه‌م خۆش ده‌وێ..
گه‌یشتمه ماڵ،باران کراسێکی سپی درێژی له به‌ردابوو،هه‌روه‌کو فریشته‌یه‌ک بوو ،قژه ڕه‌شه‌کانی به‌ردابووه سه‌ر شانی که منی بینی روی سوڕانده‌وه لای من ،بۆ یه‌که‌م جار بوو که هه‌ستم به جوانی باران ده‌کرد ،چاوه ڕه‌شه‌کانی هێنده مه‌ست و جوان بوون که ده‌ڵێن چاوی له چاوه مامز ده‌کا ،ئه‌مه دڵنیام باسی بارانیان کردووه ،چونکه چاوه‌کانی له چاوی مامزێکی ده‌کرد که تازه گریا بێت،لێوی هه‌ر وه‌کو خونچه‌یه‌ک بچوک بوو و هه‌رده‌م ده‌گریا که من بۆ لێوم که‌مێک گۆشتن نیه ،منی دی و گرتمی له ئامێزی خۆی
قسه‌ت کرد؟
ئا دڵم ،خۆشتم ده‌وێ باران زۆر زۆر
ده‌زانم هه‌ناسه‌م ئه‌منیش هه‌روا..زۆر زۆر.دێی گوڵم با نان دانێین دایه و بابه دیاره دره‌نگ دێنه‌وه له ماڵی فه‌رهه‌نگ computer نان ده‌خۆن
باشه گیانم ،ده‌زانی چ باران ئه‌من زۆر حه‌ز ناکه‌م بچمه ماڵی ئه‌و کابرایه
ملی شکا گوڵم ئه‌منیش حه‌ز ناکه‌م به‌س ئه‌وجا هه‌موو شتێک به ده‌ستی من‌و تۆ نیه ،تازه به‌یانی ئازاد و ڕێکه‌وت دێنه ئێره
ئازاد و ڕێکه‌وت؟
دیاره باش وایه باسی ئه‌وه‌تان بۆ بکه‌م که ئازاد و ڕێکه‌وت کێن و بۆ چی دێن بۆ ماڵ ئێمه،له به‌شی سه‌ره‌تای چیرۆکه‌که باسی پور و مامم کرد بۆتان به‌ڵام زۆر به کورتی،ئێستا کاتی ئه‌مه هاتووه که باسی پورم بکه‌م بۆتان.
فێنک ناوی پورمه که نزیکی 10 ساڵ پێش شووی کرد به ئازاد که ئامۆزای خۆی بوو له کوردستان
دوای شوو پێکردن مانگێکی پێنه‌چوو گووتیان سکی پڕه ودوای نۆ مانگ کوڕێکی بوو. فێنک له زانکۆ ده‌رسی ده‌خوێند به‌وه‌ی که خۆشی له ده‌رس نه‌ده‌هات به‌ڵام دیسانیش تا ڕاده‌ی زانکۆ گه‌یشتبوو،ئازادی کاتێک ناسی که پێویستی به یارمه‌تی بوو بۆ ده‌رسی عه‌ره‌بی،دایکی ئازادیش که پێشنیاری کرد ئازاد بێت و یارمه‌تی بدا ،له‌م یارمه‌تی دانه ئه‌وان پێم وابێ ده‌رسی عه‌شقیان ده‌خوێند نه‌ک ده‌رسی عه‌ره‌بی .به هه‌رحاڵ دوای که پورم مناڵی ده‌بێ به بۆنه‌ی خه‌رابی بارودۆخی کوردستان ئازاد به‌ره‌و ئه‌وڕوپا ده‌ڕوات و له وه‌ڵاتی به‌فر داوای په‌ناهه‌نده‌یی ده‌کا،که پێی ناده‌ن دوای ڕو ده‌کاته وه‌ڵاتی گوڵ و له‌وێ له گه‌ڵ ژنێکی ئه‌م وه‌ڵاته زه‌ماوه‌ند ده‌کا ،دوای 7 ساڵ چاوه‌ڕوانی دایکم و باوکم پورم دێننه وه‌ڵاتی نه‌گبه‌تی و ئازار واته لای خۆمان ودواتر ده‌زانێ که ئازاد ئه‌مه 2 ساڵه ئێقامه‌تی هه‌یه و ژن و مناڵێکی هه‌یه،به‌ڵام پورم ده‌ڵێ له به‌ر خاتری چاوه‌کانی ئه‌نجامی کورم ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای،ئه‌م هه‌موو ساڵه بێ باوک بووه با له‌مه‌و به دوا بێ باوک نه‌بێ...
ڕێکه‌وت شووی خۆشکی ئازاده که له وه‌ڵاتی به‌فر ده‌ژیا،ئه‌مه کورته باسی ژیانی پورم بوو که ژنێکی زۆر ساده‌یه‌و داواکاری له ژیان هیچ نه‌بوو جگه له ماڵێک که مێردی‌و مناڵی له گه‌ڵی بژین.
که ئه‌مه‌م بیست به‌یانی بڕیاره بێن فێنک ببه‌ن که‌مێك خه‌مبار بووم به‌وه‌ی که فێنک که‌مێک دوور له ئێمه بوو به‌ڵام هه‌فته‌ی جارێک ده‌هاته لامان و قسه‌کانی به‌وه‌ی که دڵێکی زامداری هه‌بوو زۆر شیرین بوو هه‌رده‌م هه‌وڵی ده‌دا که ئێمه پێبکه‌نین...
ئه‌نجام کووڕێکی زۆر زان و پڕ بلێ بوو به‌وه‌ی که ته‌مه‌نی له 8 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌ده‌کرد به‌لام قسه‌کانی له کوڕێکی 25 ساڵه ده‌چوو، کوڕێکی زۆر جوانیش بوو چاوه‌کانی هه‌رده‌م سیحرێکی تێدابوو که نازانم ئه‌م کوڕه به چاوه‌کانی چی ده‌ویست بڵێ ،چاوه‌کانی ئه‌نجام بۆ من هه‌رده‌م وه‌ک مه‌ته‌ڵێک بوو که هێشتا وه‌ڵامی نادۆزمه‌وه
نانمان خوارد‌و دایک و باوکمان هاتنه‌وه.دایکم هات لای من و باران دانیشت و گووتی
نازانم فێنک هیچ عه‌قلی به سه‌ری نیه ،تێناگه‌م چۆن ئه‌و نامه‌رده‌ی ده‌وێته‌وه؟نازانم ئه‌و سه‌گ بابه چی هه‌یه؟
باران وه‌ڵامی داوه ،وه‌ڵا نازانم دایه به‌س ژیانی خۆیه‌تی، خۆی وای ده‌وێ وازی لێبێنه ،تۆ هه‌رچیه‌کی پێ بڵێی هه‌ر بێ فایده‌یه
ئه‌خر کچم به‌یانی قور به‌سه‌ریه‌که‌ی هه‌ر له بۆ منه ،به‌یانی دیسان له‌وێ ئازاری بدا هه‌ر منم ده‌بێ یارمه‌تی بده‌مه‌وه
ڕاسته دایه گیان به‌س چی لێ ده‌که‌ی ؟
به‌خۆدای کچم ئه‌منیش نازانم ئه‌وجا بابتان ده‌ڵێ ئه‌وان بێن من ده‌ڕۆم له‌م ماڵه تا ده‌ڕۆنه‌وه
وییییییییییی ئه‌وجا له به‌ر چی ؟
نازانم کچم به‌خوا شێت بووم ،ده‌ڵێم به‌یانی ته‌له‌فۆن ده‌که‌م بۆ کاک فه‌رهه‌نگ computer و ژنی ئه‌وان بێن باشتره
ئاخر دایه چۆن ده‌بی؟
ئێ کچم قوڕی کوێ بکه‌مه سه‌رم ؟
باشه گیانی من خۆت ناراحه‌ت مه‌که کاک فه‌رهه‌نگیش وه‌ک مامی ئێمه‌یه ،ڕاسته هه‌ر با پیاوێک له ماڵ بێت باشتره
کاتێ که دایکم و باران قسه‌یان ده‌کرد من هه‌ر له خه‌یاڵ و فانتازیای خۆم بووم بێ ئه‌وه‌ی ووشه‌یه‌کم گووتبێ که‌وتمه خه‌و ،ئه‌وه‌نده ده‌زانم کاتێ دایکم ماچی کردم به خه‌به‌ر بوومه‌وه به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌کانم بکه‌مه‌وه دایکم به بارانی ده‌گووت،ئه‌م کچه زۆر کز بووه نازانم ده‌ترسێم نه‌خۆش بێ
بارانیش ده‌یگووت نه دایه هیچی نیه نان ناخوا ده‌یه‌وێ خۆی کز کاته‌وه
دایکمیش پێده‌که‌نی و ده‌یگووت
ئه‌وجا چه‌رمه چه‌قه‌ڵه چی هه‌یه خۆی کز کاته‌وه
دوای ده‌زانم دایکم چوو و چراکه‌یان خامۆش کرد و هه‌موو خه‌وتین.....
به‌یانی که به خه‌به‌ر بوومه‌وه شه‌ڕ بوو ،ده‌نگی دایک و باوکم ده‌هات
دایکم ده‌یگووت
باشه ئاخر عه‌یب نیه ئه‌تۆ هه‌ی ئه‌من ته‌له‌فۆن بۆ کاک فه‌رهه‌نگ بکه‌م بێته لای میوانی من؟
میوانی من نین میوانی فێنک خانمه
ئه‌وجا خۆ ناتوانێ 2 پیاو بباته لای خۆی فێنک بێکه‌س نیه خۆشکی هه‌یه ،دوایی ئه‌مه ماڵی منیشه
باشه منیش هیچم نه‌گووتووه به‌س ئه‌وه‌ند من لێره نابم کاتێکی خۆشت هه‌بێ له گه‌ڵ میوانه‌کانت
باوکم چووه ده‌ره‌وه و نه‌هاته‌وه
نیوه‌ڕۆ بوو دایکم کۆمه‌ڵێک خواردنی دروست کردبوو به چاوی به فرمێسکه‌وه ،دڵم بۆ دایکم ده‌سوتا چونکه باوکم قه‌د پیاوێکی باش نه‌بوو بۆی...باوکم خۆشه‌ویستی به دایکمی نیشان نه‌ده‌دا ،ته‌نیا کاتێک که دایکم خواردنی جۆراو جۆری دروست ده‌کرد باوکم هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌که‌ی له ووشه‌یه‌ک کوورت ده‌کرده‌وه و ده‌یگووت،ئه‌م خواردنه کێ دروستی کردووه؟هه‌موو کات باران وه‌ڵامی ده‌داوه
دایکم
خۆشه نه باران؟
ئا بابه خۆشه زۆر
ده‌ستت خۆش ژین
هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌که‌ی هێنده بوو بڵێ ده‌ست خۆش،که ئه‌مه قه‌د به‌س نیه ا بۆ ژنێک، با له دڵه‌وه بێت به‌ڵام جارێ دوو جار ... مرۆڤ لای دووباره ده‌بێته‌وه ماندوو ده‌بێ له‌م ووشه‌یه و ڕه‌نگه بێزار بێت،،
ماڵی کاک فه‌رهه‌نگ هاتن و فێنک و ئه‌نجامیش گه‌یشتن له گه‌ل ڕێکه‌وت و ئازاد
دایکم ژنێکی زۆر ڕووخۆشه،به ڕووخۆشیه‌وه به‌خێر هاتنی کردن به‌ڵام له ناو خۆیدا زۆر خه‌می ده‌خوارد که باوکم له ماڵ نیه
سفره‌یه‌کی ڕه‌نگینی ڕازانده‌وه که باوه‌رتان بێ هه‌رچی خواردنه له سه‌ر ئه‌م سفره‌یه دا هه‌بوو،وه‌کوو ئه‌وه‌ی ده‌هاته به‌ر چاوم که دایکم کۆلی دڵی له سه‌ر ته‌باخه‌کان و هه‌موو تووڕه‌یی خۆی له سه‌ر دروست کردنی خواردنه‌کانی هه‌ڵڕێشتبوو...
نانیان خوارد‌و ده‌ستیان کرد به قسه‌و باسی سیاسی ،کاک فه‌رهه‌نگیش که زۆر له سیاسه‌تی ده‌زانی به قسه‌ی خۆی وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌وتبێته ناو به‌هه‌شت ده‌ستی کرد به قسه و باس و مه‌جلسی گه‌رم کرد.
دایکم بانگی کردم دڵۆپه کچم بڕۆ هندێ شتم بۆ بسه‌نه
منیش چوومه ده‌ره‌وه به‌ر له شت کڕین چووم به‌ره‌و ته‌له‌فۆن و له گه‌ڵ بێستون ده‌ستم کرد به قسه ،پێم گووت که میوانمان هه‌یه و به‌و هۆیه ناتوانم ته‌له‌فۆنه‌که‌م ڕۆشه‌ن بکه‌م، که‌ی توانیم قسه بکه‌م ئه‌و کات بۆی ده‌نوسم که ته‌له‌فۆنم بۆ بکاته‌وه...
به‌ڵام ئه‌م گووتی که بیلیتی بۆ به‌یانی بڕیوه و ده‌یه‌وێ به‌یانی بێته لام
باوه‌ڕم نه‌کرد وام زانی گاڵته ده‌کا به‌ڵام ئه‌و زۆر به ڕاستی بوو ،گووتی به‌یانی سات 4 ئێواره ده‌گه‌مه لای تۆ چاوه‌ڕێتم وه‌ره شوێنم
ته‌له‌فۆنه‌که‌م قه‌پات کرد و نازانم چۆن شه‌ته‌کانی که دایکم گووتبووی سه‌ندم و چوومه‌وه ماڵ. ده‌له‌رزیم،نازانم له به‌ر چی دڵم تێکده‌چوو.
دایکم که منی وا بینی گووتی گه‌رما لێی داوی دایکت بمرێ بڕۆ به قۆربانت بی دایه بنوو
منی دانا سه‌ر جێگاکه‌م و خۆی رۆشت....منیش نازانم که‌ی خه‌وم پیا که‌وتبوو و که‌ی ببی به به‌یانی