ماوه‌یه‌ک بوو که ئێمه له به‌ر عه‌شق و خۆشه‌ویستی دایکمان وازمان له هه‌سته‌کانی خۆمان هێنا بوو ،ده‌زانم دایکم له گه‌ڵ کاوه قسه‌ی کردوو،پێی گووت
کاک کاوه ئه‌وه‌ی کچی من خۆشه‌ویستی نیه ،ئه‌و جاره‌ک نازانێ خۆشه‌ویستی چیه،برام تۆ 2 قسه‌ی خۆشت بۆ کردووه
ئه‌ویش چونکه کچێکی خه‌یاڵییه بیری به هه‌زار لاوه چووه...تۆش هه‌ڵه بووی که زانیت کچی من 20 ساڵ جیاوازی ته‌مه‌نی هه‌یه،تۆ ده‌ستپێکه‌ری ئه‌م یارییه بووی ،ئێستاش تا باوکی نه‌یزانیوه و تا کار له کار نه‌ترازراوه باشتره ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ببڕینه‌وه،وا هه‌ست بکه ئه‌مه کچی خۆته قه‌بوڵی شتێکی وا ده‌که‌ی؟
من ته‌نها گوێم له قسه‌کانی دایکم بوو ،به‌ڵام له قسه‌کانی دایکم دیار بوو که کاوه‌ش قسه‌کانی دایکمی قه‌بوڵ بوو،له ڕاستیدا له‌م باوه‌ڕه نه‌بووم که دایکم وا به جوانی قسه بکا له گه‌ڵیا،له پڕا هه‌ست به گه‌وره‌یی دایکمم کرد،هه‌ستم به زیره‌کی و سیاسه‌تی دایکم کرد.زانیم دایکی من جیاوازی زۆره له گه‌ڵ هه‌موو دایکانی که‌ی کورد...
به هه‌مان شێوه له گه‌ڵ بێستونیش قسه‌ی کرد ،دیار بوو ئه‌ویش رازی بوو و قسه له سه‌ر قسه‌ی دایکمی نه‌کرد...هێند ده‌زانم دایکم له‌و جۆره ژنانه بوو که که‌م که‌س بتوانن قسه له سه‌ر قسه‌ی بکه‌ن،ئه‌مه‌ی که دایکم ژنێکی وا بوو هه‌م خۆش بوو بۆ ئێمه هه‌م ناخۆش.
ماوه‌یه‌ک بوو من و باران ڕۆژ دوای ڕۆژ کزتر ده‌بووین و ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕه‌نگ زه‌ردتر،له بیرمه چه‌نده‌ها جار ده‌چوومه چێشتخانه‌ی ماڵمان بۆ ئاو خواردنه‌وه،چه‌ند خوله‌یه‌ک ده‌سوڕامه‌وه نه‌ده‌هات به خه‌یاڵما که بۆچی هاتوومه‌ته ئێره،به کورتی هه‌ردوومان گێژ ببووین،دایکیشم هه‌ست به‌م گێژیه‌ی ئێمه‌ی کردبوو به‌ڵام بێده‌نگ بوو و هیچێکی نه‌ده‌گووت...
له‌م ماوه‌یه‌دا باوکم ئێمه‌ی زۆر ده‌برده لای بنه‌ماڵه‌ی کورد که به قسه‌ی خۆی ده‌یگووت ئێمه خه‌ریبین له‌م وه‌ڵاته پێویسته هاتووچوومان هه‌بێ له گه‌ڵ که‌سانی هاوزمان و هاو کولتوری خۆمان...ئێمه به گشتی حه‌زمان له هاتووچوو نه‌بوو به‌ڵام هه‌روه‌کوو خۆتان ده‌زانن باوک گه‌وره‌ی ماڵه‌و ئاخر قسه قسه‌ی ئه‌وه ئێمه‌ش ده‌ستمان کرد به هاتووچۆ،له‌م ماوه‌یه‌دا له گه‌ڵ چه‌ندین بنه‌ماڵه ئاشنا بووین ،به‌ڵام به‌ڕاستی گشتیان زۆر جیاواز بوون له گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونی ئێمه،ناڵێم ئه‌وان پاشکه‌وتوو بوون ،نه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه گه‌ر وا بڵێم به‌ڵام ژیان به چاوی ئه‌وان وابوو،که ئایا من چ جۆره ئاڵتونێکم له گه‌رده‌نه؟21؟یان 18؟ عه‌یار چه‌نده؟منداڵه‌کانم چ ده‌زانن که منداڵی فلانه نازانی،دونیای ئه‌وان زۆر بچوک بوو و خواست و ویسته‌کانیان زۆر شتی بچوک بوون.....
سه‌ره‌تا سه‌خت بوو بۆمان که له گه‌ڵ خه‌لکانی ئاوا هاونشین بین،بێوار و عه‌لی هه‌ر 2 جاری ئه‌وه‌ل هاتن و ئیدی نه‌هاتن له گه‌ڵماندا...
که هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئیدی دایک و باوکم و هه‌تا من و باران ئاگامان له بێوارو عه‌لی نه‌ما که خه‌ریکی چین و چی ده‌که‌ن...
به هه‌ر حاڵ دواتر دێینه سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه.
له‌م ماوه‌یه‌دا له گه‌ڵ ماڵێکا بووین به ڕه‌فیق که به چاو له هه‌موویان باشتر بوون ،ئه‌ویش ماڵی کاک فه‌رهه‌نگ کۆمپیوتێر بوو،نازناوی computerیان پێدابوو ،چونکه شه‌و و ڕۆژ خه‌ریکی چه‌ند computer بوو که له که‌ونه خانه هێنابووی و به قسه‌ی خۆی ده‌یه‌ویست به‌م کۆنه computer دانه‌یه‌کی نوێ دروست کات،کابرایه‌ک بوو به 4 مناڵ وژنی پێنج ساڵێک بوو که له وه‌ڵاتی به‌دبه‌ختی ده‌ژیان و ئێقامه‌تیان نه‌بوو، 3 کچ و 1 کوڕیان هه‌بوو،منداڵه‌کانیان هه‌موو له ئێمه بچوکتر بوون.په‌یوه‌ندییه‌که‌مان زۆر خۆش بوو سه‌ره‌تاکانی،به‌ڵام بێ مانا بوو،هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک له مآڵ یه‌ک بووین،وای لێهات که هه‌فته‌ی 3 ڕۆژ لای یه‌ک بووین ،له ماڵی ئێمه بۆ ماڵی ئه‌وان له ماڵی ئه‌وان بۆ سه‌فره و سه‌یران...زۆر بێ مانا بوو بێزار ببووین،به‌ڵام دایکم که ڕه‌فیقێکی بۆ خۆی دۆزیبوه‌وه، بۆی خۆشترین کاته‌کان بوو،باوکیشم که خۆدا خۆدای بوو خزمه‌تی خه‌ڵک بکات که براده‌ر و هاوڕێ لای پیرۆزترینه‌کان بوو،بێده‌نگ و ڕازی و خۆشحاڵ.ڕۆژێکیان باران هات لام و گووتی
تۆ زۆرکز بوویته‌وه له به‌رچ گوڵم؟
نازانم باران
بیر له بێستون ده‌که‌یته‌وه؟
ئاها ئه‌دی ئه‌تۆ؟
من نا
یانی له بیرت کرد؟
نه گوڵم به‌س زانیم درۆی له گه‌ڵ کردووم،2مناڵی هه‌یه ژنی خۆی ته‌ڵاق داوه
نه!!!!!!!!!!!!! چۆنت زانی؟
خۆی وای گووت،منیش ناتوانم بیبوورم
به‌داخه‌وه گوڵم ناراحه‌ت مه‌به
نه کچێ گوێ ناده‌مێ
به‌س وه‌ره ته‌له‌فۆن بکه بۆ بێستون
باران
دێی دێی ده‌زانم خوا خواته
به‌ڕاستی؟
ئاها،وه‌ره ئه‌وه‌ل من ته‌له‌فۆن ده‌که‌م بۆی دوای تۆ قسه‌ی له گه‌ڵ بکه
باشه
باران ته‌له‌فۆنه‌که‌ی به ده‌ستی گرت و که ژماره‌که‌ی ده‌گرت له گه‌ڵ داگرتنی هه‌ر ژماره‌یه‌ک لێدانی دڵم توندتر ده‌بوو،هه‌ستم ده‌کرد هه‌ناسه‌م بۆ نادرێ
ئه‌لۆ سه‌لام کاک بێستون چۆنی؟
باشم سۆپاس باران ئه‌تۆی؟
به‌ڵێ منم
دلۆپه چۆنه؟
باشه منیش بۆ ئه‌و ته‌له‌فۆنم کرد ره‌نگ زه‌رد و مه‌لول دانیشتووه له به‌رانبه‌رم،ها له گه‌لیا قسه بکه
باران به‌ڕاستته؟
ئاها
باشه تۆ دانێ من ده‌که‌مه‌وه
باش ده‌نه 10 خوله‌ی که ته‌له‌فۆن بکه‌وه دڵۆپه ده‌بێ بچێ نان بکڕێ
باشه گیان
من چووم نان بکڕم ،به‌ڵام باوه‌ڕتان بێ قه‌د له ژیانمدا هێنده به که‌یف نه‌بووم،قه‌د هێنده سووک نه‌بووم،ئه‌تگووت باڵنده‌یه‌کم ،یانیش به سه‌دان په‌روانه ده‌سته‌کانم ڕاده‌کێشن
که هاتمه‌وه بارانم با چاوی فریشته‌یه‌ک ده‌بینی ،وه‌ک فریشته‌یه‌ک که هه‌ستی به ده‌روون و رۆحی کردووم،جگه له‌م باسه باران به‌ڕاستی کچێکی جوان بوو،هێنده ناسک بوو که هێندێ جار ده‌ترسام پڕ به دڵ له باوه‌شی بگرم نه‌وه‌ک بشکێ، هاتمه‌وه و باران گووتی
گوڵم به گوێم ده‌که‌ی بڕۆ ده‌ره‌وه خۆت ته‌له‌فۆن بکه له کابین نه‌وه‌ک دایه و ئه‌وان بێنه‌وه
منیش بارانم ماچ کرد‌و وه‌ک بالنده‌یه‌ک فڕیم به‌ره‌و نزیکترین کابینی ته‌له‌فۆن