له مه‌کته‌ب ده‌هاتمه‌وه له گه‌ل چه‌ند هاوڕێیه‌کم ته‌له‌فۆنه‌که‌م جه‌ڕه‌سی لێدا....
ئه‌لۆ؟
کچم له سه‌ر ڕێی خۆت بڕۆ دوکانی ئێرانی،چامان نه‌مایه، تۆ که‌ی دێیته‌وه؟
نازانم دایه وا چاوه‌ڕێی بووسم
باشه کچم دره‌نگ مه‌که
باش دایه خۆشتم ده‌وێ مموووه( که‌مێک وه‌ک مناڵان نازم کرد ) ده‌توانم چه‌ند فیلمێکی ئیرانیش بینم؟
به دڵی خۆت دایه گیان ،ئه‌منیش خۆشتم ده‌وێ گوڵم ....تا دوایی
بووسه‌که‌م هات و له‌و کاته‌دا ماڵئاواییم له براده‌ره‌کانم کرد و سوار بوسه‌که بووم ...هیلاک بووم زۆر ،دانیشتم تا زوو بگه‌مه دوکانه‌که
له لای دوکانه‌که هاتمه خوار چوومه ژوور سڵاوم کرد..
کاک ناسری لێ نه‌بوو به‌ڵکو کوڕێکی 30-31 ساڵه‌ی لێ بوو،ناتوانم بلێم جوان بوو ،چاوانی ڕه‌ش و گه‌وره لووتێکی ڕێک و ڵێوێکی باریک جوانی چاوه‌کانی تێک دابوو... باڵاشی کورت و ڕه‌نگی پێستی ئه‌سمه‌رێکی تۆخ بوو.......
که منی بینی که‌مێک ڕه‌نگی گۆڕاو ،من یه‌کسه‌ره به‌ره‌و چایه‌که چووم و به بیر قسه‌ی دایکم که‌وتم(پیاو هه‌موو گورگن له پێستی مه‌ڕ قه‌د روویان مه‌دێ)بردمه لای کاسه ووتی* قابلی نیه* له‌و ماستاوانه ئیرانی زۆر ده‌که‌ن پاره‌که‌م دایه‌و ووتم فیلمی نوێ چیتان هه‌یه؟فیلمه‌کانی بۆم هێنا چه‌ند فیلمێکم هه‌لگرت و فیلمێکی له به‌ینی هه‌موویان ده‌رهێنا ووتی ئه‌مه چاو لێ که ناوی فیلمه‌که اواز قو بوو...ناوم نوسی له ناو ده‌فته‌ره‌که دڵۆپه پرسی مانای چیه ووتم یانی قتره
که‌ی فیلمه‌کان بێنمه‌وه؟
سێ ڕۆژ تر
باش ده‌نا تا سێ ڕؤژ تر
،فیلمه‌کانم هه‌ڵگرت و به‌ره‌و ماڵ ڕێ که‌وتمه‌وه
خوا خوام بوو بگه‌مه ماڵ گه‌یشتمه‌وه ماڵ دایکم چاوه‌ڕێ بوو...ها دایه چیه دیسان ؟
کچم برات هێشتا نه‌هاتیته‌وه
بۆده‌بی سات چه‌ند بێته‌وه؟
سات چوار و نیوبه ملی شکیاوی سات شه‌شه هێشتا نه‌هاتیته‌وه
ئێ باشه چ بکه‌م دڵم؟برۆم به شوێنیا
به قوربانت بی دایه ئه‌رێ وه‌ڵا ،نه‌موێرا عه‌لی بنێرم ده‌زانم ئه‌وێش بنێرم ده‌چیت خۆشی نایه‌ته‌وه
باش گیان ئه‌وه چووم
ئه‌ی خوایه ده‌مزانی ئاخر.ئه‌وه‌حاڵه؟ هیلاک ، ماندوو بڕۆمه شوێن مامه ڕه‌شۆ،ناوی خۆی بێوار بوو به‌ڵام که‌مێ ڕه‌شتاڵه بوو پێمان ده‌گووت ڕه‌شۆ،دوو ساڵ له خۆم بچوکتر بوو13 ساڵێکی ده‌بوو ،هه‌موو که‌سی لا که‌ر بوو به‌س خۆی ئاقل.
من و ئه‌و زۆر هاوڕێ بووین له یه‌ک تێده‌گه‌یشتین ،چوومه پارکه‌که‌ی لای ماڵمان بینیم
له‌وێ له گه‌ل چه‌ن هاوڕێیه‌کی خه‌ریکی جگه‌ره کێشانه.
بێوار؟؟؟؟؟
ها به‌خوا خۆم ناکێشم هی ئه‌و براده‌ره‌م بوو گۆتی بگره تا پێڵاوه‌کانم ببه‌ستم
کوڕه ده بڕۆ خۆ مناڵ نیم ، خۆم بینیم ده‌تکێشا پێلاوی چی و حاڵی چی؟
به داکم مه‌ڵێ توخوا ،به‌س ئه‌وجاره
ده‌باشه دێی به‌س بزانم چ خۆشیه‌کی تێدایه؟به‌د به‌خت تۆ مناڵی له ئێستاوه خۆت ژه‌هراویی مه‌که
باش ئیدی وا ناکه‌م
ئێستا چ بڵێم به دایه؟بڵێم له کوێ بووی؟
بڵێ مامۆستا ڕایانی گرتبوو
درۆش بکه‌م؟
توخواااااااااااااااااااااا
باشه به‌س ئه‌مجاره‌یان ئه‌گینه به‌خوا به‌س جارێکی که بتبینم له‌و ئیشانه ده‌که‌ی به داکم ده‌ڵێم
چووینه‌وه ماڵ و درۆکه‌م بۆ دایکم کرد ئه‌ویش باوه‌ڕی کرد ئه‌م شه‌وێش ته‌واو بوو،به‌یانییه‌که‌ی شه‌مه بوو ،مه‌کته‌بو شتم نه‌بوو...یانی له ماڵ بووم،،کۆمپیۆته‌ره‌که‌م داگیرساند یه‌که‌ک له ئاشنا کانی باوکم پرۆگرامێکی نوێی دابه‌زانده‌بوو،ناوی پاڵتاڵک بوو،شه‌و که هاتبوون زۆر باسیان ده‌کرد... منیش ووتم با بزانم ئه‌مه چیه ،هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا نه‌بووم دایکم و خۆشکه‌که‌م که ته‌نیا 4 ساڵ له من به ته‌مه‌نتر بوو دانیشتین ...زۆر سه‌یر بوو ئه‌م پرۆگرامه ،له چه‌ند روومێک پێک هاتبوو
زۆربه‌یان کورد و ئێرانی بوون ...روومه کوردیه‌کان گشتیان جنێویان به یه‌ک ده‌دا ،ده‌زانم روومه سیاسیه‌کان بوون هه‌ڵبه‌ت باس له 5 ساڵ له‌مه‌و به‌ر ده‌که‌م ،چووم بۆ روومێکی که ته‌نیا 3 که‌سی تیا بوو دانه‌کیان به پریڤات نووسی
ڕه‌سمت هه‌یه ؟
و ناوت چیه ؟له کوێی؟
له‌و جۆره پرسیارانه...له راستیدا ئه‌و کات نه‌مده‌زانی چۆن ه‌توانم پریڤات ببه‌ستم ،لام شه‌رمیش بوو وه‌ڵام
نه‌ده‌مه‌و..وه‌ڵامی هندێ له پرسیاره‌کانیم داوه،دوایی ڕه‌سمێکی خۆی نارد...کوڕێکی جوان بوو زۆر،باڵا به‌رزێکی چاو کاڵ بوو،دایکم ووتی
کچم ده‌به‌سه با بخه‌وین سات 11 شه‌وه
من‌و خۆشکم که زۆر مه‌ڕاق ببووین ووتمان به‌س 30 چرکه‌یدی ،ئه‌ویش قه‌بولی کرد و چوو چاو له ته‌له‌فیزیۆن بکا ، کوڕه‌که دیسان نووسی
ئه‌ی ڕه‌سمی تۆ؟
من ڕه‌سم نا نێرم ،هنده کچێکی به‌ڕه‌ڵا نیم عه‌کسی خۆم بۆت بنێرم
.....تۆ به‌ڕه‌ڵا نیت زۆر پاشکه‌وتووی
..بۆم زۆر سه‌خت بوو ئه‌و قسه‌یه‌ی،ئه‌گه‌ر لام بوایه ئه‌وا دڵنیام چینێکی خۆشم لێ ده‌دا،سه‌رم سووڕانده لاێ خۆشکم
سه‌گی سه‌گبابه‌ی وا ده‌زانێ من ڕه‌سم بنێرم ئه‌وسا پێشکه‌وتووم......
خۆشکم پێکه‌نی بخه‌وه دره‌نگه سات 1 شه‌وه ،گوێ مه‌ده‌ره ئینسانی وا ،ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ به‌س کچی خه‌لک له ڕێگا ده‌ربینن
به‌یانی که له خه‌و هه‌ستام هێشتا جوانی چاوه‌کانی ئه‌وم له یاد بوو...چاوه‌کانی زۆر سیحراوی بوون،بینیم خۆشکم له حه‌مامه منیش کۆمپیوتێره‌که‌م داگیرسانده‌وه چاوم دا له پاڵتالک پریڤاتێکم بۆ هاتبوو ژماره تێلی خۆی نووسی بوو،زۆر به عه‌جه‌له نووسیمه‌وه و کۆمپیو تێره‌که‌م خامۆش کرده‌وه...شه‌مه و یه‌کشه‌مه به ته‌ماشا کردنی فیلمه‌کان به سه‌ر چوو ،فیلمه‌که‌ی اواز قو زۆر به خه‌م بوو ،تراژدییه‌کی خۆشه‌ویستی بوو زۆر گریاین من‌و دایکم و خۆشکم ،براکانم که هه‌ردویان له ده‌ره‌وه بوون باوکیشم زۆر به که‌می ده‌بینی جا بۆچی نازانم
بوو به دوشه‌مه و فیلمه‌کانم برده‌وه بۆ کوڕه‌که هه‌ر ئه‌و ڕۆژی زانیم ئه‌مه برای کاک ناسر ه و ناوی ئه‌حمه‌ده ...کاک ناسر که هاوڕێی باوکم بوو زۆر ڕێزیان هه‌بوو به‌رامبه‌ر یه‌ک ،من چه‌ند جارێکی که به مه‌به‌ستی فیلم‌و سه‌وزی و ئه‌م جۆره شتانه چوومه‌وه دوکانه‌که،جا له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌مزانیوه که کابرا دڵی به‌من به‌ستووه‌و به براکه‌ی ووتبوو که له گه‌ڵ باوکما قسه بکه‌ن و بێنه داوای من....سه‌یریه‌که‌ی له‌مه‌یه که ئه‌و کوڕه هه‌تا جارێکیش له گه‌ڵ من ئه‌م جۆره باسانه‌ی نه‌کردبوو.ئێواره‌یه‌ک که گه‌ڕامه‌وه ماڵ دایکم ده‌ستی کرد به شه‌ڕ و گرمه‌و قاڵ
حه‌قت نیه داخی پێ له ناو ئه‌و دوکانه دانێی،ئه‌من ئه‌تۆ له بۆ چاو چاوانێ ده‌نێرمه ئه‌و دوکانه؟ یان بۆ شت کڕین،دێی ئه‌وجا هه‌ر ئێرانیمان مابوو عه‌جه‌م که‌م بوو
باسی چ ده‌که‌ی دایه؟ج بووه؟
کابرا چووه به باوکتی گوتووه که بێنه داوات.
کام کابرا؟
خۆت له گێلی مه‌ده ،باش ده‌زانی کێ ده‌ڵێم
هه‌ر باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد که من ڕاست ده‌ڵێم و ئه‌گام له هیچ نیه،زۆر تووڕه بووم به‌یانی چوومه دوکانه‌که گووتم
به چ حه‌قێک تۆ ده‌چیه داوای من؟ تۆ من ده‌ناسی ؟من تۆ ده‌ناسم؟له به‌ر چ ژیانم تێک ده‌ده‌ی؟
وشک ببوو نه‌یده‌زانی چ بڵێ
من؟من؟من چیم کردووه به‌س تۆم خۆش ئه‌وێ
تۆ زۆر خه‌ڵه‌ت ده‌که‌ی منت خۆش ده‌وێ ،دوای تۆ منت ده‌وێ بۆ به خۆمی ناڵێی بۆ به باوکم ؟
هاتمه ده‌ر زۆر تووڕه بووم ،چوومه‌وه مه‌کته‌ب ,دانیشتبووم که کوڕه چاو جوانه‌که هات به خه‌یاڵم .له مێشکما ووتم ده‌ردت له گیانم دایه باوه‌ڕت پێ نه‌کردم ،ماده‌م ئێستا ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌مه ده‌که‌م ،مۆبیله‌که‌م ده‌ر هێنا
زه‌نگی لێدا ووتم سڵاو
سڵاوی کرد
ده‌زانی من کێم ؟
نه تۆ کێی؟
تووڕه بووم دیسان ده‌مه‌ویست ببه‌ستم،هیچ باش هه‌ڵه بوو
تۆ کچه‌که‌ی پاڵتالک نیت؟
به‌ڵێ خۆمم
ده‌توانی دوایی ته‌له‌فۆن بکه‌یته‌وه ،ئێستا که‌مێ سه‌رم شلۆخه
نه‌خێر منیش کاتم نیه
ته‌له‌فۆنه‌که‌م قه‌ت کرد ،ئاخ خوایه چه‌نده که‌رم ،خۆم چه‌ند که‌م کرده‌وه .ملت بشکێ دڵۆپه .ئێستا کوڕه‌چ بیر ده‌کاته‌وه؟ده‌لێ ئه‌وه بوو به‌ڕه‌ڵا نه بوو....وای چم کرد؟ژماره‌که‌م ده‌رهێنا و فڕێم دایه دوور قه‌ولم دا به خۆم که ئیدی ته‌له‌فۆنی بۆ نه‌که‌م
kareki gwant krdowa
bahewai sarkawtnu bardawami
bardawam be