نه‌مده‌زانی چی بکه‌م سه‌رم که‌م مابوو بته‌قێ،ئه‌ی ده‌بێ براکانم له کوێ بن؟خوایه چه‌نده دڵم تونده چه‌ند خوله‌یه‌ک چاوه‌ڕێی باران بووم و بڕیارم دا که خۆشم بڕۆمه ده‌ره‌وه له سه‌ر پلیکانه‌کان بووم که بارانم بینی له گه‌ڵ عه‌لی و ڕه‌شۆ،باران که منی بینی گووتی:ئه‌وه بۆ کوێ خانم؟
دڵم توند بوو گۆتم با منیش بچمه شوێنیان
بڕۆنه سه‌رێ
باشه له کوێ بوون ئێوه به‌و نیوه شه‌وه ها؟
دڵۆپه بڕۆ سه‌رێ مه‌که گرم و قاڵ با دایه و ئه‌وان هه‌لنه‌ستن به‌یانی له گه‌ڵیان قسه ده‌که‌ین
هه‌موومان چووینه سه‌ره‌وه و براکانم چوونه ژووره‌کانی خۆیان و من و بارانیش بۆ ژوور خۆمان
باران له کوێ بوون ؟
له به‌ر ده‌رگا
ئێ باشه چیان ده‌کرد؟
ئه‌تۆ ده‌زانی بێوار جگه‌ره ده‌کێشێ؟
نا!!!!!!!!!!!!!!!!!! به‌ڕاستی؟
درۆ مه‌که دڵۆپه بێوار خۆی گووتی که تۆ بینووته ،ئێ باشه بۆ به من ناڵێی؟ئه‌دی ئه‌من چ کاره‌مه لێره،نابی به من بڵێی تا ئاگام لێ بی
ئاخر گووتی ئاخر جاره
ئه‌تۆش ئه‌وه‌نده که‌ری که باوه‌ری پێ بکه‌ی؟ئه‌مرۆ جگه‌ره به‌یانی حه‌شیشه
باش داخی هه‌رچ بێ باس ده‌که‌م بۆت
ده باش با ببینین ئێسته بنوو به‌یانی من ده‌بێ زوو هه‌ستم له خه‌و
به‌یانی که هه‌ستام باران خه‌ریکی خۆ گۆڕین بوو که بچێته سه‌ر ئیش و له ژێر لێو گۆرانی هایده ده‌خوێند
*گلهای شادی رو زقلبم نچین شعله عشق و توی چشمام ببین ،ببین که از تب عشق دارم اب میشم اسون*
الله له‌و ده‌نگه خۆشه‌ی
ماشالله ده‌ڵێی قازم به‌سه ها مه‌کر مه‌که به‌خۆم ده‌زانم چ ده‌نگه‌کم هه‌یه
وه‌ی به خۆدای ده‌نگت شازه ئه‌من نازانم ئه‌تۆ له به‌رچ نابی به گۆرانی بێژ؟
دلۆپه به‌سه تۆخۆدا با نه‌گریه‌م
ئه‌ی له به‌رچ؟ئێ چونکه ده‌زانم ماستاو ده‌که‌ی
ئه‌دی کاوه ده‌ڵێ چ؟
به من ده‌لێ بولبوله‌که‌م
هه‌ر دوومان ده‌ستمان کرد به پێکه‌نین
وه‌ش بولبوکه‌که‌م
ده‌به‌سه دێی مۆنێ هه‌سته دره‌نگته
هه‌ستام و خۆم ئه‌ماده کرد به‌ره‌و مه‌کته‌ب ڕێ که‌وتمه‌وه ئه‌و ماوه‌ی ئیمتحانم زۆر بوو ئاگام له که‌س نه‌مابوو نه له بێستون نه شتێکی وا نوێ له ژیانماندا رووی ده‌دا
نه‌که بڵێم له گه‌لیا قسه‌م نه‌بوو ،با به‌ڵام نه زۆر،بارانیش هه‌روا
ماوه‌یه‌کی پێچوو ڕۆژه‌کیان که چوومه‌وه ماڵ دایکم زۆر تووڕه بوو بێوار و عه‌لیش ده‌گریان،باران هێشتا نه‌هاتبووه‌وه
که چووم سڵاوم کرد پرسیم
دایه چ بووه ؟
ده‌ردی بێ ده‌رمان بووه
ده‌ستی کرد به لێدان لێم،نه‌مده‌زانی چ بووه،منیش بۆیه‌که‌م جار که توانای ئه‌مه‌م هه‌بو ده‌ستی دایکم بگرم ده‌ستیم گرت و گووتم چ بووه؟
ده‌ستی له ده‌ستم به‌ردا و گووتی ئه‌وه کێیه ئه‌تۆ ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌که‌ی ؟له گه‌ڵ کێیه قسه ده‌که‌ی؟
ووشک ببوومه‌وه‌نه‌مده‌زانی بڵێم چی
به‌رده‌وام بوو له قسه‌کانی،ئه‌وه به‌خۆت و به خۆشکت و به براکانت ،ئێوه خه‌ریک دڵداری و ئه‌وانه‌ش خه‌ریکی جگه‌ره کێشان
به خۆت و به خۆشکت کێتان دۆزیته‌وه؟ها!!!!!!!!!!!! پێم بڵێ ئاوها ده‌ڕۆنه مه‌کته‌ب؟
باران هاته‌وه و تێر قسه به ئه‌ویش گووترا ،باران له من تووڕه بوو وای ده‌زانی من باسم کردووه بۆ دایکم
تاوه‌کوو بێوار هات و گووتی که دایکم عه‌لی له کاتی جگه‌ره کێشان بینیوه و ده‌ستی کردووه به لێدانی
عه‌لیش له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆی به ته‌نها لێدان نه‌خوا باسی ئێمه‌ی بۆ دایکم کردووه
دایکم له لایه‌که‌وه حه‌قی بووئه‌و ڕۆژ تا به‌یانی له خێزمه‌ت ئێمه دابوو،به‌وه‌ی که باوکمان هه‌بوو به‌ڵام دایکم هه‌م دایک بوو بۆمان هه‌م باوک
له‌و ڕۆژ به‌ملاوه ژیان بۆ من بوو به جه‌هه‌نه‌م ،چونکه دایکم داخی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی جارانی پێم نه‌مابوو،بارانیش ڕۆژگاری له‌وه‌ی من خۆشتر نه‌بوو. هه‌ردوومان وه‌ک یه‌تیمێ هه‌رده‌م چاو به فرمێسک بووین،تا وای لێهات که من و باران بریارمان دا که ماوه‌یه‌ک له گه‌ڵیان قسه نه‌که‌ین ،واته له گه‌ل کاوه و بێستون ،تا بزانین به‌ڕاستی ئه‌وانمان خۆش ده‌وێ یان ئه‌مه ته‌نها به قسه‌ی دایکم هه‌وه‌سه؟