دڵۆپه‌
Saturday, July 08, 2006
به‌یانی که‌ له‌ خه‌و هه‌ستام وام زانی خه‌ون بووه‌ که‌ بێستون قه‌راره‌ بێ،به‌ڵام که‌ چاوم له‌ ته‌له‌فۆنه‌که‌م کرد sms بۆ هاتبوو نووسرا بوو:ئه‌مڕۆ سات چوار له‌ فرۆکه‌خانه‌م له‌ بیر نه‌که‌ی بێیت.وای خۆدایه‌ باوه‌رم نه‌ده‌کرد دیسان هه‌موو جه‌سته‌م گه‌رم داهات ،وام هه‌ست ده‌کرد ئێستا دڵم ده‌وه‌ستێ.ته‌ماشای ساتم کرد سات 10 به‌یانی بوو.ده‌مویست بڕۆم له‌ گه‌ل باران قسه‌ بکه‌م به‌ڵام که‌ پرسیاری بارانم کرد دایکم گوتی
به‌یانیت باش گوڵی دایه‌ ،کچم باران چووته‌ ده‌ره‌وه‌ که‌مێ ئیشی هه‌بوو
باشه‌ هه‌ناسه‌م.که‌ دایکم وا به‌ گه‌رمی و به‌ خۆشه‌ویستی له‌ گه‌ڵم قسه‌ی ده‌کرد شه‌رم دایگرتم،له‌ دڵی خۆم ده‌مگووت ملت بشکێ دڵۆپه‌ دڵی ئه‌و دایکه‌ت ده‌وێ بشکێنی له‌ به‌ر پیاوێکی بێگانه‌؟ده‌ک ته‌مه‌ن درێژ نه‌بی دڵۆپه‌...له‌م شه‌ڕه‌ی ده‌روونی خۆم دا بووم که‌ دایکم بانگی کردم
دڵۆپه‌ کچم من وپورت و ئازاد و ڕێکه‌وت ده‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌ تۆ نایه‌ی؟
دڵم ڕژا ،به‌ ترسه‌وه‌ گووتم نه‌ دایه‌ من ده‌بێ بچمه‌ لای ره‌فیقم ده‌مێکه‌ پێم گووتووه‌ دێمه‌ لای
باشه‌ دایه‌ گیان بارانیش جارێک نایه‌وه‌ته‌وه‌،به‌ قۆربانت بی دایه‌ هۆشت به‌ خۆت بی با دیسان گه‌رما لێت نه‌دا
باشه‌ دڵم ئێوه‌ سات چه‌ند ده‌ڕۆن؟
ساتێکی که‌ ده‌ڕۆین
چوومه‌ ژووره‌که‌ی خۆم ده‌رگام به‌ست له‌ بیر دابووم چ له‌ به‌ر بکه‌م خۆدایه‌؟دایکم هاته‌ ژوور
کچم تۆ نه‌خۆشی؟
نه‌ دایه‌ گیان نه‌خۆشی چ؟
نازانم دڵم وام پێ ده‌ڵێ،خۆ هیچ موشکیلێکت نیه‌؟
نه‌ دایه‌ گیان به‌خوا باشی باشم،خه‌می منت نه‌بی
خوا قه‌زات کچه‌که‌م ده‌ردو به‌ڵات بێ بۆ من
خوا نه‌کا هه‌ناسه‌م ئه‌وه‌ مه‌ڵێ من بم به‌ ساقه‌ی تۆ تاقانه‌ترینم
ده‌ باشه‌ کچم من ده‌چم خۆم له‌ به‌ر که‌م
ئاها منیش وا ده‌که‌م
مه‌جبور بووم خۆم ئارایش نه‌که‌م واته‌ سووراو سپیاو نه‌که‌م
نه‌مزانی که‌ی بوو به‌ سات سێ نیوه‌ڕۆکه‌س له‌ ماڵ نه‌بوو هه‌ر خۆم بووم جلم زوو له‌ به‌ر کرد و رامکرد به‌ره‌و فرۆکه‌خانه‌
تا گه‌یشتم ئه‌و دانیشتبوو له‌ سه‌ر کورسیه‌ک.وای خۆدای من چه‌نده‌ شه‌رمم ده‌کرد،وه‌کو شێتێک وا بووم که‌ بینیم له‌ ڕووم نه‌ده‌هات ته‌ماشای بکه‌م شه‌رمم ده‌کرد زۆۆۆۆۆر
سه‌لام
منی گرت له‌ ئامێزی خۆی ده‌ستی کرد به‌ پێکه‌نین ،منیش ئه‌وه‌نده‌ توند گرتبووم شه‌رمم ده‌کرد به‌ریده‌م و چاوه‌کانی ببینم
سڵاوی کرد و گووتی باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد که‌ بێیت
خۆشم هه‌روا
به‌ڵام باشت کرد هاتی ،ئێستا بمبه‌ بۆ Hotel دانه‌یه‌کی نزیک له‌ خۆت
باشه‌ دانه‌یه‌ک هه‌یه‌ نزیک ماڵمانه‌.له‌ ڕێگا چه‌نده‌ ده‌یویست چاو له‌ چاوه‌کانی بکه‌م شه‌رمم ده‌کرد نه‌مده‌توانی ،به‌ڕاستی که‌ ئێستا ده‌زانم ئه‌و کات یه‌که‌ک بووم له‌ پاکترین کچه‌کان
به‌ر له‌وه‌ی بڕۆم گووتم چه‌ند ڕۆژ لێره‌ ده‌بی؟
3 ڕۆژ ،دوای داوای کرد که‌ بچمه‌ ژووره‌که‌ی له‌ گه‌ڵیا،منیش چووم تا ژووره‌که‌ی بناسم که‌ له‌ کوێیه،له‌ به‌ر ده‌رگای ژووره‌که‌ وه‌ستام و گووتی وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ ناتخۆم مه‌ترسه‌
منیش پێکه‌نیم گووتم
نه‌ ناترسێم به‌س دره‌نگه‌ ده‌بێ بڕۆم
به‌سته‌یه‌کی له‌ ناو جه‌نتاکه‌ی ده‌رهێنا و ماچی کردم گووتی 4 ڕۆژ که‌ ڕۆژی له‌ دایک بوونی فریشته‌یه‌که‌ تۆ له‌ جیاتی من ئه‌و به‌سته‌یه‌ بده‌ به‌و فریشته‌یه‌.منیش ماچم کرد و سوپاسم لێ کرد،ئه‌و کات ئه‌و ویستی وه‌کوو خۆشه‌ویستێک ماچم کات ،به‌ڵام من هێنده‌ ساده‌ بووم که‌ پێم گووت
من ماچ نازانم
ئه‌و کات بوو که‌ ئه‌و منی به‌ردا و پێکه‌نی و گووتی ئه‌مه‌ خۆشترین ووشه‌ بووه‌ که‌ بیستبێم
من ده‌رچووم له‌ ژووره‌که‌ و به‌ره‌و ماڵ که‌وتمه‌ ڕێگا
له‌ یادمه‌ سات 7 ئێواره‌ بوو که‌ چوومه‌وه‌ ماڵ یه‌کسه‌ره‌ خه‌وم پیا که‌وت نه‌مزانی سات چه‌ند بوو که‌ دایکم ده‌ستی به‌ سه‌رم ده‌کێشا
چاوه‌کانم کرده‌وه‌ و ده‌ستی دایکمم ماچ کرد هه‌ستم به‌ شه‌رمێکی بێ پایان ده‌کرد به‌رانبه‌ر دایکم به‌ڵام ده‌توانم بڵێم جۆش و خرۆشێکی خۆش له‌ ناو ده‌روونما بوو،هه‌ستم به‌ شێتیه‌کی ته‌واو ده‌کرد له‌ دایکمم پرسی
سات چه‌نده‌ دڵم
سات 11 شه‌وه‌ کچم تۆ که‌ی هاتیته‌وه‌؟
سات 7 له‌ ماڵ بووم
چه‌ند جار ته‌له‌فۆنمان بۆ مۆبیلت کرد به‌ڵام وه‌ڵامت نه‌داوه‌
به‌خوا دایه‌ ئاگام لێ نیه‌
باشه‌ کچم،هه‌ر ویستم بزانم هاتیته‌وه‌ یان نه‌
ئه‌دی کا باران؟
ئه‌و ئه‌م شه‌و له‌ گه‌ڵ فێنک چووته‌ ماڵی جل و شتی بێنن
باشه‌ دڵم
برسیت نیه‌ کچی من؟
نه‌ دڵم زۆر گه‌رمه‌ دڵم ناچیته‌ هیچ
باشه‌ کچم ده‌نا بخه‌وه‌ بۆ خۆت تا به‌یانی
ماچێکی لێ کردم و ژووره‌که‌می جێ هێشت‌