دوای ئه‌م ڕووداوه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌کی به سه‌ر داچوو ،نه من ئیدی ته‌له‌فۆنم کرده‌وه نه چوومه دوکانه ئیرانیه‌که،ته‌نها شتێ که له مێشکم دابوو مه‌کته‌ب و ده‌رسه‌کانم بوو.دوای که‌م که‌م بوو به سه‌ری ساڵ که دوو هه‌فته‌یه‌ک پشوومان هه‌بوو. ژیانێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌مان نه‌بوو ،ڕاستی با که‌مێ باسی ماڵ خۆمان بکه‌م ...ئێمه دوو خۆشک و دوو برا بووین ،خۆشکه گه‌وره‌که‌م ناوی باران بوو ،دوای من بووم و ئه‌وسا براکه‌م بێوار و عه‌لی ،بێوار و عه‌لی یه‌کساڵ فه‌رقیان بوو من و خۆشکیشم چوار ساڵێ فه‌رقمانه.دایکم ژنێکی زۆر به مۆحه‌به‌ت و با بڵێم که ژنێکی زۆریش جوانه ،چاوه‌کانی قاوه‌ییه‌کی که‌مڕه‌نگه گه‌وره نین له ڕاستیدا به‌ڵام چۆن بڵێم سیحرێکی سه‌یری تیایه ،واته به نیگایه‌ک هه‌موو ئه‌سیرده کات،لووتێکی باریک و لێوه‌کانیشی گۆشتن ،باڵا کورته‌که‌شی ژنانه‌تری نیشان ده‌دا،که‌مێ خرپان و ڕه‌نگ زه‌رد یان ئه‌سمه‌ر ه ،ژنێکی زۆر به سیاسه‌ته و سه‌یرێکی تێدایه که قه‌د ته‌مه‌نی له 36 سالی به سه‌ره‌وه ناڕوا... باوکم کابرایه‌که ئه‌گه‌ر لێنین گوێی له فه‌لسه‌فه‌کانی باوکم بێ دڵنیام حاشا له کتابه‌کانی که نووسیویه‌تی ده‌کا ،له بۆ بچوکترین مه‌سه‌له 3 سات قسه ده‌کا ،چاوی باوکم سه‌وزه باڵاشی باشه نه زۆر به‌رزه نه کورت،کابرایه‌کی قسه ڕه‌ق و هه‌موو که‌سێک به هه‌ڵه ده‌زانێ،به‌ڵام ده‌بێ بڵێم که دایکمی زۆر خۆش ده‌وێ و زۆربه‌ی قسه‌کانیشی ڕاسته.ئه‌مه بوو باسی ماڵی خۆمان جا دواتر دێمه سه‌ر باسی مام و پور و ....... که ڕۆلێکی گرینگ‌یان هه‌بووه له ژیانماندا.
وه‌کو ووتم بوو به‌پشووی سه‌ری ساڵ و دوو هه‌فته له ماڵ بووین جا له‌م دوو هه‌فته‌یه من و خۆشکم 24 ساته له پاڵتالک بووین ،شه‌و تا به‌یانی،به‌یانی سات 8 ده‌خه‌وتین سات 12 نیوه‌ڕۆ به خه‌به‌ر ده‌بووینه‌وه تا 8 به‌یانی که،له‌م ماوه‌یه‌دا روومێکمان دۆزیه‌وه که لامان خۆش بوو،زۆر ساده بووین باوه‌رتان بێ هه‌موو قسه‌و باسی ماڵی خۆمان به میکرۆفۆن باس ده‌کرد،ئاخ جارێک گۆرانی سامان عۆمه‌ر بوو یان نه دڵنیا نیم که ده‌یگووت"ئه‌و عه‌شه‌ی تۆ چ عه‌شقێک بوو زۆری گریاندم" 100 جار من‌و خۆشکم گوێمان لێ ده‌گرت و به 10 جار پێشکه‌شمان ده‌کرد له پاڵتالک ،جا خۆشیه‌که‌ی له‌مه دابوو که‌س نه‌یده‌گووت به‌سه هه‌ر ئه‌م گۆرانیه ،سه‌رمان چوو به‌ڵکو زۆریش داوایان ده‌کرده‌وه.له‌م ماوه‌یه‌دا خۆشکم خۆشی له ئه‌دمینی ژووره‌که هات و منیش هه‌متر په‌یوه‌ندیم له گه‌ل کوڕه چاو کاڵه‌که ده‌ستی پێکرده‌وه،من ئه‌گاداری په‌یوه‌ندیه‌که‌ی باران بوو به‌ڵام ئه‌و خه‌به‌رێکی له ئه‌وه‌ی من نه‌بوو.باوه‌ر بکه‌ن ئه‌وه‌نده مه‌شخولی پاڵتالک ببووین که هۆشمان له خواردن و خۆراکی خۆمان نه‌مابوو،عه‌شق خه‌راب له سه‌ری من‌و بارانی دابوو....شه‌و و ڕۆژمان ببوو به گریان و فرمێسک نازانم ئه‌مه عه‌شق بوو یان ڕه‌وزه( شیوه‌نی ئێرانیان بۆ امام علی و حسن و حسین)سه‌یر بوو.من زیاتر و زیاتر له گه‌ڵ بێستون (کوڕ‌و چاو کاڵه‌که‌ی پاڵتالک) قسه‌م ده‌کرد ،تا وای لێهات پشووی سه‌ری ساڵ ته‌واو بوو ئیتر من و خۆشکیشم دیسان خه‌ریکی مه‌کته‌ب و ده‌رس بووینه‌وه،به‌یانیان له سه‌ر ڕێگای مه‌کته‌ب ته‌له‌فۆنم له بۆ بێستون ده‌کرد،به‌ڵام بێ قسه‌و باسی دڵداری،ته‌نیا وه‌کو هاورێ،به‌یانیه‌کیان که ته‌له‌فۆنم کرد
ئه‌لۆ
ممممم سه‌لام ،دڵۆپه تۆی؟
ئه‌دی به‌ته‌ما بووی کێ بێ؟
هیچ هه‌ر به ته‌مای خۆت بووم .سات چه‌نده؟
سات 8.30 هه‌سته ته‌مبه‌ل خان
به‌س نیو ساتیکه
نه هه‌سته ده‌بی بچیته سه‌ر کار
باشه گیان تۆ له مه‌کته‌بی ؟
ئاها ئه‌وه‌که‌مێکم ماوه له رێگام
که‌ی دێیته لای من؟
ده بڕۆ له به‌ر چی بێم بۆ لای تۆ؟
هه‌ر وا ووتم ڕه‌نگه بته‌وێ بێیته لام
نازانم ،باشه گیان ئه‌من چووم
بای
بای گیان
له سه‌ر هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووم که س م س بۆم هات ،بێستون بوو' ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر عاده‌تت پێ ده‌که‌م ،پێم وابێ خۆشم ده‌وێی زۆر' نزیکه‌ی 20 جارێ ئه‌مه‌م خوێنده‌وه،وای دڵم ده‌ستی کرد به له‌رزین ،هه‌ست ده‌که‌م دڵم له جێگای خۆی نه‌ماوه، له لایه‌کیش وه‌ک ئه‌وه‌ی که خۆم زۆر به زل بزانم ووتم به‌خێر هاتی دڵۆپه بۆ ناو یاری تازه ،بزانه کابرا چۆن شێت ده‌که‌م .به که‌یف و شه‌وقێکی زۆره‌وه چوومه مه‌کته‌ب. ئه‌و ڕۆژی چوومه‌وه ماڵ به خۆشکه‌که‌م ووت
باران ده‌مه‌وێ شتێکت پێ بڵێم
چ بلێ بزانم
من .....من
ئێ
ڕه‌فیقێکی کوڕم هه‌یه
نه!!!!!!!!!!!!!!!! چییییی
وه‌ڵا
ئه‌ی ئه‌ی کێیه ؟ئه‌و کوڕه ئیرانیه نه‌بی؟
نه کچێ ملی ئه‌و شکا ،عه‌جه‌می پیس،ئه‌و کوڕه چاو کاڵه‌که‌یه
کام؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌وه‌ی پاڵتالک ڕه‌سمیمان هه‌یه له ناو کۆمپیوتێر
ئاهاااااااااااا
ئه‌ی شه‌یتان له به‌ر چی به منت نه‌گووت
نازانم دێی خۆ ئێستا زانیت.ڕاستی له گه‌ڵ کاوه چت کرد(کاوه ئه‌دمینه‌که بوو که خۆشکم خۆشی لێ هاتبوو) گه‌یشن به کوێ؟
بابه‌ت مه‌گۆڕه مۆنێ ،باسی ئه‌وه‌م بۆ بکه کێیه؟چ ئیش ده‌کا؟چه‌ند ساڵیتی؟
ئا وه‌ڵا نازانم له کوێ ئیش ده‌کا،پێم وابێ له شه‌ریکه‌ک،ته‌مه‌نی که‌مێ زیاده
چه‌نده؟
34
چیییییییییییی؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟هیچ بیرت کردۆته‌وه تۆ چه‌ندی؟هێشتا نه‌بوویت به 16 بێ عه‌قل
ده‌باشه دێی 6 مانگی که ده‌بم به 16 دوای خۆ به ته‌مه‌ن نیه
ڕاست ده‌که‌ی وا به تۆ ده‌ڵێم خۆم له تۆ خه‌رابتر کاوه 42 سالیتی منيش19
وه‌ڵا ئه‌وجا 100 ڕه‌حمه‌ت به خۆم که ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ر زۆر پیره 'که‌مێ پێکه‌نیم' توڕه نه‌بی ها
نه نه ئه‌تۆش تیری خۆت وه‌شێنه به‌خۆم دڵم که‌م مایه بته‌قی
ده باشه دێی ببوره
کچێ نه له‌به‌ر تۆ ،له به‌ر کاوه
ئاها
به‌س ده‌زانی چ؟
چ؟
زۆر دۆله‌مه‌نده،ده‌ڵێ شووم پێ بکه جه‌زیره‌ت به ناو ده‌که‌م؟
بۆ بابه کاک کاوه خۆ سه‌رۆک نیه؟جه‌زیره‌ی چی؟
بێ عه‌قل خۆ به‌س سه‌رۆک نیه جه‌زیره‌ی پێ بکڕێ له تایلاند و ئه‌وانه به پاره‌ی خانووه‌کی ئێره جه‌زیره ده‌کڕێ
ئاها ،باشه ژنی نیه؟
نه!!!!!!!!!!! ئه‌وه قسه بوو کردت؟ مه‌لوومه نیتی
ئه‌دی ناوی چیه؟
کێ؟
ده خۆت له گێلی مه‌ده کێ ده‌بێ کابرا(بزه‌یه‌ک له سه‌ر لێوی هه‌ر دوومان نیشرا) ده‌ڵێم
ئاها ،ناوی بێستونه
ئا له ناوی کرمانجان ده‌چێ
نه بابه سۆرانیه
ئاها ده‌زانم
باشه به‌یانی مه‌کته‌بت نیه؟
من با ئه‌دی ئه‌تۆ؟
منیش هه‌مه به‌س به‌ڕاستی ئه‌سله‌ن هیچ ناچێته مێشکما هه‌ر کاوه و ده‌نگی له گوێما ده‌زرینگێته‌وه
پێکه‌نیم که‌مێ
ها چیه به خۆت وا نی؟
نه وا نیم ،به‌س هه‌ست ده‌که‌م زۆر خۆشحالم
ئاها ئاخر ئه‌تۆ مناڵی له خۆشه‌ویستی نازانی ،خۆشه‌ویستی وایه که عاشق بی به‌س ئه‌و که‌سه‌ت له مێشک ده‌بی
بۆ بابه تۆ چه‌ند جار عاشق بووی
به‌خوا که‌ری جا من کتێب زۆر ده‌خوێنمه‌وه له ناو ئه‌وان وا نووسراوه
ئاها نازانم وه‌ڵا
ده‌با بخه‌وین ئه‌تۆ جا چ ده‌زانی،به‌یانی کراسه سه‌وزه‌که‌ی من له به‌ر نه‌که‌ی ها خۆم ده‌مه‌وێ
باشه
دێی شه‌و خۆش
باران
ها
بێوا و عه‌لی چ ده‌که‌ن؟
ئه‌رێ ئه‌من چوزانم خۆ مۆختاری ئه‌م ماڵه نیم هه‌سته بزانه چ ده‌که‌ن
باش
به‌ره‌و ژووره‌که‌ی ئه‌وانا ڕۆشتم بینیم هیچکامیان له سه‌ر ته‌خته‌کانیان نین و دایک‌و باوکیشم هه‌ردوو خه‌وتبوون.به‌ره‌و ژووره‌که‌ی خۆمان گه‌ڕامه‌وه و ووتم
باران به‌خوای ڕۆیشتینه
بۆ کوێ؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئه‌وه ده‌ڵێی چی
بێوار و عه‌لی له‌وێ نین،بچم به دایکم بڵێم؟
نه با خۆمان به شوێنیانا بگه‌ڕێین،دوای نه‌بێ به شه‌ر
باش
من ده‌ڕۆمه ده‌ره‌وه،تۆ لێره به باشه
با منیش بێم
نه تۆ لێره به گوێ بده به قسه‌م
باران رۆیشت و من مامه‌وه له ماڵ